بوار، تایبەت وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لەدایكبووانی سێ ساڵ لە فەرمانبەران و كارمەندانی شارستانی و سەربازیی هێزەكانی ناوخۆ خانەنشین دەكات و ئەوانەشی كە خانەنشیندەكرێن دەبێت ئەستۆپاكی بهێنن. وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: بە پشت بەستن بە بڕیاری سەرۆكی حكومەت لەبارەی خانەنشینكردنی فەرمانبەران، لەدایكبووانی 1962، 1963 و 1964 لە 31ی1ی ئەمساڵەوە خانەنشیندەكرێن و ئەوانەشی خانەنشین دەبن، پێویستە فۆڕمی ئەستۆپاكی پڕبكەنەوە ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە ناوی فەرمانبەرەكە و شوێنی كارەكەی و ئەو پێداویستی و كەلوپەلانەی لە ئەستۆیەتی دیاریبكرێن و دەبێت ئەستۆپاكیی دارایی و مووچە و رەهنی ئەگەر هەبێ، دەستنیشانبكرێت وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرخانوویەك یان شوقەیەك بۆی بەكرێ گیرابێ، لەگەڵ ئەوانەشدا دەبێت بەرپرسی پەیوەندیدار واژۆ بكات و ئەستۆپاكیی بۆ بكات، دواتر دەستلەكارهەڵگرتنی بۆ دەكرێت و ئەوكات مامەڵەكەی دەنێردرێت بۆ فەرمانگەی خانەنشینی.