گرنگ

وردەکاری دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان کۆماندۆ و ئاسایشی یەکێتی

2025-01-21

 

#بوار ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ۱۹ی ۱ هێزێکی یاریدەدەرێتی ئاسایشی ناحیەی مەیدان تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن کە لەناو باخێکدا لە نزیک مەیدان تەقەی هەڕەمەکی کردووە. دوای دەستگیر کردنی تۆمەتبارەکە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لەکەلار کراوە و دواتر هێزێکی کۆماندۆ دێنە ناحیەی مەیدان و گەمارۆی ئاسایشی ناحیەکە دەکەن و کارمەندێکی ئاسایش دەستگیر دەکەن لەبەرامبەر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کراوە و هەڕەشە لە ئاسایشی مەیدان دەکەن و ڕووی چەک لە بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان دەکەن. دواتر بەدەستوەردانی بەرپرسانی ئەمنی گەرمیان دۆخەکە کۆنترۆڵ دەکرێت و ئاسایشی مەیدان سکاڵا لەسەر هێزەکەی کۆماندۆ تۆماردەکەن و فرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسی هێزەکە دەردەچێت، بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەکراوە. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە گەرمیان بەبواری ڕاگەیاند «ئاسایشی گەرمیان سورە لەسەر گرتنەبەری ڕێ و شوێنی یاسایی لەسەر تۆمەتباری یەکەم کە تەقەی کردووە و خەڵکی بێزار کردووە. سوریشە لەسەر لێپێچینەوە لەو مەفرەزەیەی چوونەتە سەر ئاسایشی مەیدان و دۆسییەکەیان ڕەوانەی دادگا کردووە. ناحیەی مەیدان بەدووری ٥۰ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری خۆرهەڵاتی قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color