حكومەتی عێراق دەیەوێت فرۆشتنی نەوتی هەرێم پەیوەست بكرێت بە ناردنی موچەو هەرێم ئەگەر نەوتەكەی رادەستی حكومەتی عێراق نەكات، ئەوا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێردرێت.
حکومەتی عێراق، بۆ ڕێگری کردن لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەتانکەر مەرجی نوێ بەسەر هەرێمدا دەسەپێنێت و ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت ئەوا سزا دەدرێت.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، بەغدا قەبارەی فرۆشتنی ڕۆژانەی نەوتی هەرێمی بە ۳۲۰ هەزار بەرمیل دیاری کردووە و داوا دەکات پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی ڕۆژانە ڕادەست بکرێت. لە حاڵەتی پابەند نەبوونی هەرێم بە داواکاری بەغدا. بە پێی نرخی نەوت لە یاسای بودجە نرخی نەوتی فرۆشراو لەسەر هەرێم هەژمار دەکرێت و لە پشکی هەرێم دەبڕدرێت و پارەی مووچە و خەرجی بەکاربردن نانێردرێت.
بەپێی زانیارییەكان، پلانی حكومەتی عێراق ئەوەیە جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر مووچە بخاتە ئەستۆی هەرێمی کوردستان. بەو پێیەی پابەند نابێت بەیاسای بودجەی عێراقەوەو لە دەرەوەی یاسای بودجە نەوت دەفرۆشێت.
حکومەتی عێراق دەیەوێت بەپێی یاسای بوودجە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ۷۰ دۆلار لەسەر هەرێمی کوردستان هەژمار بکات و لە ساڵی ۲۰۲٥ فرۆشتنی نەوت بەڕێگای تانکەر پەیوەست بکات بەناردنی مووچە و پشکی هەرێمی کوردستانەوە.