یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له رێگه‌ى ئه‌و سكاڵا‌و داوایانه‌ى له‌سه‌ر شاسوار عەبدولواحید هه‌بوون ده‌ستی گرت به‌سه‌ر سەرجەم موڵکه جوڵاو و نەجووڵاوه‌كانى سه‌رۆكى نه‌وى نوێ.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به فه‌رمى له رێگه‌ى دادگاوه به‌پێى ئه‌و سكاڵا كۆنانه‌ى له‌سه‌ر شاسوار عەبدولواحید هه‌بوو به فه‌رمى ده‌ستى به‌سه‌ر ته‌واوى موڵكى جولاو نه‌جولاوه‌كان ( الأموال المنقوله وغیر المنقوله) سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ داگرت كه له به‌رامبه‌ر زیاتر له 80 ملیار دیناره.
به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگا هه‌رچى پارەی جوڵاوى شاسوار عەبدولواحیدە لەو پارەیەی کە بە شێوەیەکی گشتیی بە پارەی کاش مامەڵەی پێوەدەكات، وەک دراو و زەمانەت و بۆند و بۆندە داراییەکان لە بانکەکاندا له‌گه‌ڵ زێڕ و پارەی نەجووڵاوى ناوبراو کە لە ئێستادا ناوبراو بازرگانی پێوە نەکردووە، وەک: خانووبەرە، بینا، زەوییە نیشتەجێبوونه‌كان ده‌ستى به‌سه‌رداده‌گیرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، هۆكارى جولاندنى ئه‌و دۆسییه له‌وكاته‌دا له لایه‌ن یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان په‌یوه‌ندى جوله و هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى شاسوار عەبدولواحید و چوونى بۆ وڵاتى توركیاوه هه‌یه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له به‌رامبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى فشاره‌كانى سه‌ر شاسوار عەبدولواحید، له یه‌كه‌م هه‌نگاودا ناوبراو له دواى دانیشتنى رۆژى چوارشه‌ممه، 22ى 1ى 2025 به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكى كاتى په‌رله‌مان كه فراكسیۆنه‌كه‌یه‌تى دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه راده‌ستى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستانى ده‌كات.