به‌پێى ئه‌و سیناریۆیه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانى كوردستان جگه له ئه‌ندامانى نه‌وه‌ى نوێ هه‌ریه‌ك له پارتى و یه‌كێتیى به چه‌ند ئه‌ندامێك ده‌چنه نێو هۆڵى په‌رله‌مان. بوار زانیویه‌تى، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى چوارشه‌ممه، 22ى 1ى 2025، كه به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى په‌رله‌مان له نه‌وه‌ى نوێ به ناوى (محەمەد سلێمان) داواى كردووه كۆبوونه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت جگه له پازده ئه‌ندامى نه‌وه‌ى نوێ هه‌ر یه‌ك له پارتى و یه‌كێتیى زیاتر له 3 ئه‌ندامیان به‌شداریده‌كه‌ن. بوار زانیویه‌تى، بۆ سیناریۆى دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ریه‌ك له پارتى و یه‌كێتیى و نه‌وه‌ى نوێ ئاگادارن و مه‌به‌ست له‌و هه‌نگاوه‌ى سه‌رۆكی كاتى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاره‌كانى سه‌ر نه‌وه‌ى نوێیه له لایه‌ن یه‌كێتی و ده‌یه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه دواى ده‌ستبه‌رداربوونى سه‌رۆكى كاتى په‌رله‌مان جارێكى دیکە سه‌رۆكایه‌تى كاتى په‌رله‌مان بداته‌وه به یه‌كێتیى. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى ئه‌وه‌ى له دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ى چوارشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان رێژه‌ى یاسایى ته‌واو نابێت و سه‌رۆكى كاتى ده‌ستله‌كارده‌كێشته‌وه‌و پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كاتى ده‌درێته دووه‌م به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى په‌رله‌مان كه ئازاد محەمەد ئه‌مینه له یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان.