گرنگ

عەبدولرەحمان خانی: رێژەی باران کەم بێت، کاریگەری لەسەر خەزنی بەنداوەکان دەبێت

2025-01-24

 

عەبدولرەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان رایدەگەیەنێت، تا رێژەی باران بارین کەم بێت، کاریگەری لەسەر خەزنی بەنداوەکان دەبێت، بەڵام چاوەرێن تا مانگی نیسان، باران و بەفر ببارێت.

عەبدولرەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێم بە بواری راگەیاند، پاکترین وزە، وزەی کارۆئاوییە واتە بەرهەمهێنانی کارەبا بە ئاو، ئێستا دوو بەنداوی گەورە هەن دوکان و دەربەندیخان کە توانای بەرهەمهێنانی ٦٥٠ مێگاوات کارەبایان هەیە.

خانی روونیکردەوە، حکومەتی هەرێم دەیەوێت بەنداوی دیکە دروست بکات و وتی "ئێستا ئاوی بەنداوەکان باشن، هەروەها چاوەرێی تەمویلین بۆ تەواوکردنی ئەو بەنداوانەی کارەکانیان وەستاون".

عەبدولڕەحمان خانی دەڵێت، بەڵام ئەگەر باران کەم بێت و خەزنی بەنداو کەم بێت، ئەوە کاریگەری بۆ سەر بەنداوەکان دەبێت، بۆیە ئومێدەوارین تا مانگی نیسان بەفر و بارانی زۆر ببارێت بۆ زۆربوونی ڕێژەی ئاو

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color