گرنگ

محەمەد حاجی مەحمود بۆ بوار: تا مانگ و نیوێکی دیکە حکومەتی نوێی هەرێم پێک دێت

2025-01-24

 

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، تا مانگ و نیوێکی دیکە حکومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پێک دێت.

محەمەد حاجی مەحمود لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق قبوڵی نییە کورد شەریکی بێت، بۆیە پێویستە لایەنی کوردی و حکومەتی هەرێم بیر لەوە بکاتەوە کە ئێستا عێراق لاوازە و کورد بەهێزە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا کورد لە تورکیا و سوریا و هەرێمی كوردستان بەهێزە و دەتوانێت هەموو بڕیارێک بدات و داوای مافی خۆی بکات، ئەگەر عێراقیش ئامادە نەبێت مافی بدات، هەرێمیش ئامادە نەبێت هیچ هاوکاری بکات.

لە وەڵامی پرسیارێکی بوار سەبارەت بە کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم، محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت، تا مانگ و نیوێکی دیکە حکومەتی نوێی هەرێم پێک دێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color