پەرلەمانتارێكی یەكگرتووی ئیسلامی ئاماژە بەوەدەكات هەرگیرز یەكێتی و پارتی لە عێراق ناكشێنەوە و باسكردنی كشانەوە تەنها بۆ دروستكردنی تەپوتۆزە، جەختیش دەكاتەوە ئەگەر شەش مانگ حكومەتی هەرێم بدەنە دەستی یەكگرتوو هەموو خراپەكارییەكانی یەكتی و پارتی چاك دەكەینەوە. د.موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندووە: دەبێت حكومەتی هەرێم بە قەرزی ناوخۆیی بێت یان قەرزی دەرەكی بێت موچەی هاوڵاتیانی بدات دواتر بێت شەڕی حكومەتی عێراق بكات بەپێی یاسای بودجە، ئەمە تەنها ئەگەر باسی موچە بكەین، ئەگەرنا كوردستان پڕیەتی لەكێشە و كارەسات ئاماژەی بەوەشكردوە، حكومەتی هەرێم ویستی ئێمە بكاتە تەرەفی خۆی لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ نوێنەر و وەزیرانی كورد، بۆیە ئێمە بەشداریمان نەكرد و نامانەوێت ببینە تەرەف، ئێمە تەرەفی حكومەتی هەرێم نین و سەد تێبینی جدیمان لەسەری هەیە، ئەمە چ چاوەڕوانییەكە حكومەتی هەرێم بیەوێت بانگمان بكات بۆ كۆبونەوە و وێنەمان لەگەڵ بگرن. ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو ئەوەشی وتووە، شەش مانگ حكومەتی هەرێم بە تەواوی دەسەڵاتەكەی بدەن بەدەست ئێمە، هەموو ئەو شتانە چاك دەكەینەوە كە پارتی و یەكێتی خراپیان كردوە، بەڵام هەرگیرز پارتی و یەكێتی لە حكومەتی عێراق ناكشێنەوە، باسكردنی ئەوبابەتەش بۆ دروستكردنی تەپوتۆزە بۆ ئەوەی چاومان موچەی مانگی 12 نەبینێت، جا ئێستا پارتی و یەكێتی با شیكردنەوەی دۆخی ناوچەكە و نێودەوڵەتیمان بۆ نەكەن موچەی مانگی دوانزە دەدەن یان نایدەن با وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە.