گرنگ

پارتى و یه‌كێتیى، له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كانی كابینەی دەیەم كێشه‌یان نییه‌

2025-01-24

 

هەر یەك لە پارتی و یەكێتی لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم كێشەیەكی ئەوتۆیان نییەو ئەوەی بە لای هەردوولاوە خاڵی گفتوگۆیە، دەسەڵاتی هەر یەكێكیانە لەو دامەزراوانەی وەریدەگرن. یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، داوای شەراكەتی ڕاستەقینە دەكات لە حوكمڕانی و پارتی دیموكراتی كوردستانیش داوای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی حوكمڕانی دەكەن لە یەكێتی. بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا بەشێك لە ئەندامانی تیمی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لەدەرەوەی وڵاتن بۆیە كۆبونەوەی دیكەی یەكلاكەرەوە ئەنجام نەدراوە لە نێوان هەردوو تیمی دانوستانكار. بەپێی زانیارییەكان، كۆبونەوەی داهاتووی تیمی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی بەشێكی گرنگی تایبەت دەبێت لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار كەوتووە، چەند پێشنیارێكی سەرەتایی كراوە لەسەر شێوازی دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم و هەردوولایان لارییان لەسەر شێوازی دابەشكردنی پۆستەكان نەبووە. ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە هەردولایان گەیشتونەتە ڕێككەوتن لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و ئیداری.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color