گرنگ

پارتی ئەزموونی کۆتا دەگوازێتەوە بۆ ڕێکخستنەکانی و کورسی کۆتا بۆ کاکەییەکان دادەنێت

2025-01-25

 

#بوار پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسە حزبیەکانی لەناوچەکانی مادەی ۱٤۰، کورسی کۆتای بۆ کاکەییەکانی ناو ڕێکخستنەکانی تەرخان کرد. بەپێی بڕیارێکی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە ئۆرگانەکانی سنوری ناوچەکانی مادەی ۱٤۰ لەهەر ئۆرگانێک کاکەیی هەبێت لە ئەنجومەنی ئەو ئۆرگانانە لە ئاستی لق و ناوچە و ڕێکخراوەکانی پارتی کورسیەکی تایبەت بۆ کۆتای کاکەیی دانراوە. لە ڕۆژانی ڕابردوو هەڵبژاردن لە ئۆرگانەکانی پارتی لەپارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو، بۆ یەکەمجار کورسی کۆتا بۆ کاکەیەکان دانرا. کاکەییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەرلەمانتارێکیان هەیە و لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی نەینەواو کەرکوک کورسیان بەدەست هێناوە و هەرچەندە ئاینزایەکی سەربەخۆن، بەڵام لە هیچ ئەنجومەنێک کورسی کۆتایان نییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color