بوار، تایبەت سەرەڕای ئەوەی بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە بایكۆت لە بەشێك لەناوەندەكانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێكردووەتەوە، لە هەمان كاتیشدا بەهۆی خانەنشینبوونی سەدان مامۆستا، گرفتی پەروەردەی زیاتر قورسكردووە. عومەر محەممەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی بڕیاری خانەنشینی سێ تەمەن پێكەوە، دوو هەزار و 821 مامۆستای پەروەردەكەمان خانەنشین دەبن، بەهۆی خانەنشینبوونی ئەو ژمارەیە لە مامۆستا پێكەوە، كێشە بۆ قوتابخانەكان لەم وەرزەی خوێندندا دروست دەبێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەكە خێرا دراوە بۆیە تا ئێستا هیچ كەسێك وەك شوێنگرەوەیان دیاری نەكراوە، بۆ ئەوەی بۆشایی لە قوتابخانەكان دروست نەبێ، داواكارین حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی عێراق وەربگرێت بۆ دامەزراندنی گەنجی نوێ و ئەو وانەبێژانەی پێشتر خزمەتیان كردووە و بەهەر هۆكارێك بێت وازیانهێناوە.