گرنگ

هەزاران پێشمەرگە و پلەداری سەربازی خانەنشین دەکرێن

2025-01-26

 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕێنماییەکانی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە به پێی فەرمانی وەزاری، کە وەزیری پێشمەرگە واژووی لەسەرکردوە بەژمارە(١٤٧٠) لەڕێکەوتی ٢٠٢٥/١/٢٦ و پاڵپشت بەفەرمانی جەنابی سەرۆک وەزیران ژمارە (١٩١ لە ٢٠٢٥/١/١٥)، لەبەر ڕۆشنایی بریاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(٢٥٩) پشتبەست بە بریاری دادگای باڵای ئیتیحادی ژمارە(٢١٢ اتحادیة/۲۰۲۲) لە ٢٠٢٢/١١/٢٣ تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، ژمارە (٩) ساڵی ٢٠١٤ی هەموارکراو، ئاماژە بە ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی و هەرێم لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١٠/١٧ تایبەت بە ئەنجامی چاودێری و وردبینی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشین و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێم. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پشتبەست بە بریارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم فەرمانە وەزارییەی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکان پەخشکردووە و بە پێی فەرمانەکە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئێستا خانەنشین دەبن بە پێی یاسای ڕاژە و خانەنشینی سەربازی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠١٠ خانەنشین دەکرێن. کە پاڵپشتە بە ماددەی(٣٥) لە برگەی (سێیەم/ب) لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە(٩) ساڵی ٢٠١٤. ئەمەی خوارەوەش دەقی فەرمانی وەزاری ژمارە(١٤٧٠) کە خۆی لە هەشت خاڵ دەبینێتەوە:-

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color