گرنگ

دەست بە پارەکانتانەوە بگرن، تا دوو هەفتەی دیکە ئەگەری دابەشکردنی موچە نییە

2025-01-26

 

به‌هۆى دواكه‌وتنى كاره‌كانى لیژنه‌ى ته‌كنیكى وه‌زاره‌تى داراىی عێراق و هه‌بوونى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى هونه‌رى و ته‌كنیكى له‌ لیستى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى هه‌رێم پرسى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌ران دواده‌كه‌وێت. بوار زانیویه‌تى، كێشه‌ له‌ نوسراوى ده‌ستبه‌كاربوون و ساڵى له‌ دایك بوونى  به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ران و هه‌بوونى جیاوازى میلاكى هێزه‌ ئه‌منى و عه‌سكه‌رییه‌كان له‌ نێوان به‌غداو هه‌رێم وه‌ك دوو كێشه‌ى دیارن له‌ نێوان هه‌ردوولا. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، به‌هۆى دواكه‌وتنى چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌كان و رێكنه‌كه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا مووچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دواكه‌وێت بۆ هه‌فته‌ى دووه‌مى مانگى دوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color