بوار، تایبەت بڕیارە سبەینێ ٢٩-١-٢٠٢٥ جارێكی دیكە لیژنەی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئامادەكردنی رەشنوسێك لەبارەی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار،وابڕیارە سبەی چوار شەممە جارێكی دیكە كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشە تەكنیكییەكەی نیوان یەكێتی و پارتی بەڕێوەبچێت و لیژنە هاوبەشەكە ئەركیانە رەشنوسێك لەبارەی چۆنێتی حكومەتی داهاتووی هەرێم ئامادە بكەن. ئاماژە بەوەشكراوە، پێدەچێت كۆبوونەوەی سبەی ببێتە دواین كۆبوونەوەی ئەو لیژنە تەكنیكییە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە لەئێستادا بەشێكی زۆری كارەكانیان تەواو بووە و پاشان رەشنوسی كۆتایی گفتوگۆكاكانی لیژنەكە دەخریتە بەردەم هەردوو وەفدی باڵای یەكیتی و پارتی بۆ بڕیاردان لەسەری. ئەمەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا چوار جاری دیكە لیژنە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی لەسەر هەمان پرس كۆبوونەتەوە و تاوتوێی پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستانیان كردووە.