گرنگ

سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین: پرۆفیسۆر وپرۆفیسۆری یاریدەدەر دوای خانەنشینبوونیان دەتوانن وەك وانەبێژ بەردەوام بن

2025-01-28

 

سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین ئاماژە بەوەدەكات، ئەو مامۆستایانەی كە نازناوی زانستییان (پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە) دوای خانەنشینبوونیان دەتوانن لە پڕۆسەی سەرپەرشتیكردنی قوتابیانی خوێندنی باڵا وەك مامۆستای وانەبێژ بەردەوام بن. د.كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین ڕاگەیاند: ئەو مامۆستایانەی نازناوی زانستییان (پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە) لە دوای خانەنشینبوونیشیان دەتوانن لە پڕۆسەی سەرپەرشتیكردنی قوتابیانی خوێندنی باڵا بەردەوام بن، ئێمەش بەپێی ڕێنوێنیی دارایی وەك وانەبێژ بۆیان هەژمار دەكەین ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهەمانشێوە مامۆستایانی خوێندنی بەرایی دەتوانن بەردەوام بن و وەك وانەبێژ بەپێی ڕێنوێنیی دارایی ڕەچاوی ماندووبوون و خزمەتی مامۆستایان دەكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color