وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە هۆکاری دواکوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە ئێمەوە نییه و ماوەی ساڵێکە هەرێم پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە، هاوکات چەند وردەکارییەکی دیکەش دەخاتەڕوو. لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەهاتووە، پیشەییانە مامەڵە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەکەین و ئەمەش هەمان ئەو مامەڵەیە کە لەگەڵ وەزارەتە فیدراڵیەکان و پارێزگاکانیدا دەکرێت، بۆ جەخت دەکەینەوە کە دواکەوتنی مووچە وەزارەتی دارایی ئێمە هیچ پەیوەندییەکی بەو پرسە نییە، چونکە دەمانەوێت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر جێبەجێبکەین. ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا هەرێم هیچ داتایەکی سەبارەت بە خۆجێییکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە سەرجەم بانکەکاندا نەداوەتە وەزارەت، نەک تەنها بانکە حکومییەکان، بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کە وەک فەرمانبەرانی سەرجەم حکومەت مامەڵەی لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێمدا کردووە کە وەزارەتی دارایی پابەند بووە پێیەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵیدا هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بۆ جیانەکردنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانە دەگەڕێنێتەوە کە ڕەوانەی خانەنشینی کراون بەو پێیەش، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و دوورکەوتنەوە لە دواکەوتن، وەزارەتی دارایی فیدراڵی تیمێکی فەرمانبەرانی وەزارەت لە ژمێریاری ناردووە، بودجە و خانەنشینی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر بۆ کارکردن لەگەڵ هەرێم بەمەبەستی وردبینیکردنی لیستەکان و جیاکردنەوەی ئەوانەی کە ڕەوانەی خانەنشینی کراون، و مووچەی خانەنشینییان بەپێی یاسای خانەنشینی ژمارە ٢٦ی ساڵی ٢٠١٩ هەژمار کراوە، وەک هەموارکرایەوە، و بڕی کۆتا زیادکردنی ١٠٠ هەزار دینار بۆ خانەنشینان حیساب کرا، وە پاداشتی کۆتایی خزمەت حیساب کرا، هاوکات ژمارەکەیان بریتییە لە زیاتر لە ٢٩ هەزار فەرمانبەر ڕەوانەی خانەنشینی دەکرێن. وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، دەرکەوتووەکە هێزی پێشمەرگە کە بەشێکە لە هێزی زەمینی فیدراڵی، هەرێم مووچەکانیان لە پشکی خۆی دەدات، ئەمەش بووەتە هۆی کورتهێنانی مووچە، بڕیارە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بخرێتە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق، چونکە تەرخانکردنی پارەکانیان لەلایەن وەزارەتی بەرگری فیدراڵیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە تەرخانکراوە. وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا جەختیشی لەوەکردووەتەوە، داوا لە هەرێم دەکات ئەو کەسانەمان بۆ ئاشکرابکەن کە زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن و یاساکانی هەرێم دەیانگرێتەوە و کۆپییەکی ئەو یاسایانەشیان بۆ ڕەونەبکەن، بۆ ئەوەی مانگانە لە لیستەکان دوور نەخرێنەوە لە ئەنجامی ئەو دووبارەبوونەوەیەی کە مانگانە ڕوودەدات. هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە" مەسەلەی تەوتین زۆر گرنگە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، هەروەها پشتبەستن بە لیستی کاغەزی بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو مانگێک دەستبەجێ موچەکە بگاتە دەست سودمەندەکانی، ئەمە مافێکە لە دەستوور بۆ هەموو فەرمانبەرێک مسۆگەر کراوە کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی زیاتر لە جارێک ڕوونیکردەوە کە هۆکاری ئەم دواکەوتنە نییە، بەڵکو هۆکارەکەی هەرێمە. وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا میزان موراجەعەی مانگانە بۆ مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو تەواو نەبووە، هەروەها فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دارایی کار دەکەن لە هەرێمدا بۆ ئەوەی ڕاستیبکەنەوە.