گرنگ

سودانی بۆ ترەمپ: ڕێگە مەدە دەستوەردان لەكاروبارەكانی عێراق بكرێت

2025-01-29

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا كە ئاراستەی سەرۆكی ئەمەریكای كردووە ئاماژەی بەوەكردووە، هەوڵەكانمان بە ئاڕاستەی بەهێز كردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكایە، هاوكات داواش لە سەرۆكی ئەمەریكا دەكات كە ڕێگە نەدات دەستوەردان لە كاروبارەكانی عێراقدا بكرێت. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: هەوڵەكانمان بە ئاڕاستەی بەهێز كردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكایە، هاوكات تیشك خراوەتە سەر بەرژەوەندییە دوولایەنییەكان و كاری هاوبەش لەنێوان عێراق و ئەمەریكا. سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا جەخت لە پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ناوچەكەش كراوەتەوە و داوامان كردووە كە پێویستە رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت و دەستوەردان نەكرێت لە كاروبارەكانی ناوخۆی عێراقدا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color