بریكارى وه‌زیرى دارایى عێراق له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ته‌یف سامى كه له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه دروست ، بووهسهردانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى كردووه و له‌و باره‌یه‌وه باسی له‌وه‌كردووه، كه هه‌نگاو و كرده‌وه‌كانى وه‌زیرى دارایى عێراق له دژى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانه. سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى له‌وباره‌یه‌وه قسه ده‌كات. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى ئه‌و دواییه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له‌به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به كاره‌كانى لیژنه‌ى ته‌كنیكى وه‌زاره‌تى دارایى و پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من و دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و لێدوانانه‌ى له لایه‌ن رێباز حه‌ملان، بریكارى وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌یدات له‌گه‌ڵ ته‌یف سامى ناكۆكى ده‌كه‌وێته نێوانیان. دواین جاریش له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنه‌وه بووه. بوار زانیویه‌تى، دواى ئه‌و ناكۆكیانه‌ى نێوانیان رێباز حه‌ملان، بریكارى وه‌زیرى دارایى عێراق سه‌ردانى محەمەد شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌كات و له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه ده‌یسه‌لمێنن هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق به ئاڕاسته‌ى كاركردنه له دژى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و رێكنه‌كه‌وتنى نێوان هه‌ردووك حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێباز حه‌ملان په‌یامى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومەتی هەرێمی كوردستانى گه‌یاندووه به سه‌رۆكوه‌زیرانى عێڕاق به‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر ڕێگرییەكانی حكومه‌تى عێراق له به‌رامبه‌ر پێدانى مووچه له ساڵى 2025 به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستى دیكه‌ى ده‌بێت. بوار زانیویه‌تى، بریكارى وه‌زیرى دارایى عێراق به سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى وتووه، دواكه‌وتنى مووچەی فه‌رمانبه‌ران پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى عێراق. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ناویه‌تى تایبه‌ت لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و خانه‌نشینان پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى عێراق. چونكه هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ى ده‌ستوورى وه‌ك په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌سته‌ى نه‌زاهه و دیوانى چاودێرى دارایى هه‌یه. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریكارى وه‌زیرى دارایى عێراق كاره نایاسایییهكانى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و پێشێلكارییه‌كانى حكومه‌تى عێراقى له نێو یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق خستۆته‌ڕوو. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، په‌یامى رێباز حه‌ملان بۆ وه‌زیرى محەمەد شیاع سوودانى ئه‌وه‌بووه به‌و شێوازه مامهڵهكردنهى ته‌یف سامى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و خودى خۆى ناتوانێت له كاركردن له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى عێراق به‌رده‌وام بێت.