گرنگ

یەکێتی دەستیکرد بە وەرگرتنەوەی پۆستەکانی گۆڕان و پۆستی جێگری پارێزگای هەڵەبجەی پێ ناداتەوە

2025-01-30

 

بەهۆی خانەنشین بوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و شاهین حەمە ڕەزا جێگری پارێزگار و هەڵبژاردنی کاوە عەلی جێگری پارێزگار بە پەرلەمانتار پارێزگای هەڵەبجە نە پارێزگار و نە جێگری پارێزگاری هەیە. پارێزگاری هەڵەبجە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە و ئازاد تۆفیق پارێزگار بووە. شاهین حەمە ڕەزا لەگۆڕان و کاوە عەلی لە یەکگرتووی ئیسلامی وەک جێگری پارێزگار دانران. لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کاوە عەلی وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردراو تا ئێستا شوێنەکەی پڕ نەکراوەتەوە. بەهۆی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق هەریەک لە ئازاد تۆفیق پارێزگار و شاهین حەمە ڕەزای جێگری خانەنشین بوون و ئێستا تەنها ئازاد تۆفیق وەک پارێزگاری کاربەڕێکەر کارەکان ڕایی دەکات. لەڕووی یاساییەوە بۆشای بۆ ئیدارەدانی پارێزگا دروست بووە. بەپێی زانیاریەکانی بوار، پارێزگاری نوێ بۆ هەڵەبجە دیاری دەکرێت و دوو جێگری بۆ دادەنرێت و یەکێتی جارێکی تر جێگری پارێزگار ناداتەوە بزوتنەوەی گۆڕان، چونکە گۆڕان پێگەیەکی ئەوتۆی لە پارێزگاکە نەماوە. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش تەنها ۱۹۷ دەنگی بەدەست هێناوە و  دەیەم لیستی پارێزگاکە بووە. یەکێتی لەپشکی خۆی پۆستە حکومییەکانی گۆڕان پڕ دەکاتەوە. بەڵام جێگرێکی پارێزگار دەدرێتەوە یەکگرتوو چونکە پێگەی دووەمی پارێزگاکەی هەیە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color