گرنگ

ڕێباز حەملان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هەردوو شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق دەخاتەڕوو

2025-01-31

 

 بوار، تایبەت بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ڕایگەیاند، لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی شاندنی هەرێم و بەغدا لەبارەی دو بابەتەوە گفتوگۆ كرا كە یەكەمیان لیستی موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ و دووەمیان بابەتی خانەنشینی گفتوگۆكراوە ئەوەی هەرێم لە ڕابردو كردوەیەتی لەسەر ئیراداتی خۆی بووە. ڕێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی شاندنی هەرێم و بەغدا لەسەر دو بابەت گفتوگۆ كراوە، یەكەمیان لیستی موچەی مانگی (كانونی دوەم/1)ی 2025 و لەبەر ئەوەی ئەو شاندەی بەغدا كە لە هەرێم بون هێشتا نەگەڕاونەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ بگەنەوە بەغدا ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر بابەتی خانەنشینانیش گفتوگۆكراوە و بەغدا تێبینی ئەوەی هەبوە كە خانەنشینی لە 1ی (كانونی دوەم/1)ی 2025 بە یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراق بێت و ئەوەی هەرێم لە ڕابردو كردوەیەتی لەسەر ئیراداتی خۆی بووە بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەبارەی لیستەكان هەندێك وردەكاری هەبو، بۆیە بڕیاردرا كۆبونەوەكان بەردەوام بن و سبەی لە كاتژمێر 8:00ی بەیانیەوە لە وەزارەتی دارایی عێراق كۆبونەوەكان بەردەوام دەبن و بۆ ئەوەی ئەو گۆڕانكاری و تێبینیانەی ئەمڕۆ عێراق هەیبوە، بەیانی تەواو بكرێن و هەنگاوەكان بەو ئاراستەیەدا دەڕۆن كە كێشەكان چارەسەر بكرێن..

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color