ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویكردەوە، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڕی 14 ملیار و 941 ملیۆن دیناری تێپەڕاندوە و 87%ی داهاتەكەش بەشێوەی نەختینەیە ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە كە داهاتی هەفتەی ڕابردووی ئەو سنورە برتی بووە لە بڕی 14 ملیار و 941 ملیۆن و 646 هەزار و 545 دینار، بەجۆرێك كە 87% ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 13%ی بەشێوەی چەكە. ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕی 13 ملیار و 58 ملیۆن و 454 هەزار و 945 دیناری واتا 87%ی داهاتەكە بە شێوەی نەختینەیە و هەروەها ملیارێك و 883 ملیۆن و 191 هەزار و 600 دیناری، واتا 13% بەشێوەی چەكە. مەڵپەڕی شەفافیەت داهاتەكانی هەر شەش گەنجینەكەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەكات كە پێكدێن لە 28 وەزارەت و دەستە لەگەڵ 109 بەڕێوەبەراتی گشتی و 516 بەڕێوەبەرایەتی، هەروەها 781 فەرمانگە و چوار هۆبەش لەخۆ دەگرێت.