بوار، تایبه‌ت بەڕەزامەندی ئەردۆگان و توركیا، دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی عێراق هەناردەی نەوتێ هەرێم لە ڕێی توركیاوە دەستپێدەكاتەوە. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، وابڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌موارى یاساى بودجه‌ى عێراق بە تایبه‌ت ئەو بڕگەیەی تایبەتە به نرخى تێچووى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت، له په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و دواى ئه‌مه‌ش به ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى توركیا دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، حكومه‌تى توركیا چاوه‌ڕێى ره‌زامه‌ندى به‌غدا ده‌كات به‌مه‌به‌ستى دووباره دەستپێكردنەوەی هه‌ناردەى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان گفتووگۆیان كردووه. بوار زانیویه‌تى، دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌ى نرخى تیچووى به‌رمیلێك نه‌وت له یاساى بودجه‌ى عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراق، ئەوا پڕۆسه‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نەوتی هەرێم ده‌ستپێده‌كات. دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ئەنجامی گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بووەو له‌وباره‌یه‌وه رێككه‌وتوون. وابڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه 2ى 2ى 2025 په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌موارى بودجه‌ى عێراق به‌مه‌به‌ستى دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم بدات.