دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر داخستنی بارەگاكانی لە ناو سەنتەری شاری كەركوك، وابڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممەپارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە كەركووك و بارەگای مەكتەبی ڕێكخستنی كەركوك- گەرمیان دەكاتەوە و دەست بە كار و چالاكییە سیاسییەكانی خۆی لەو شارە دەكاتەوە میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان بلاویكردەوە كە ئەمڕۆ یەك شەممە بەئامادەبوونی (هیوا ئەحمەد) بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی كەركووك-گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی بارەگاكەی دەكاتەوە و كار و چالاكیە حیزبییەكانی دەست پێدەكاتەوە. ئاماژە بەوەشكراوە، پارتی دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە، بارەگای كۆنی ڕادەستی زانكۆی كەركووك كرد لە بەرامبەردا بارەگای پارێزگای كۆنی پێدرا، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە وەرینەگرت، ئێستا چەند خانوویەكی كڕیوە و بارەگای مەكتەبی ڕێكخستن لەوێ دەبێت. ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەهۆی ڕووداوەكانی لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 پارتی بارەگای مەكتەبی ڕێكخستنی كەركووك - گەرمیانی جێهێشت، ئێستا و دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی شارەكە، پارتی دەگەڕێتەوە جارێكی دیكە ئەو بارەگایە دەكاتەوە، هاوكات مەكتەبی ڕێكخستنی كەركووك – گەرمیانی پارتی چوار لق لەخۆدەگرێت، كە دووانیان لە كەركووك، یەكێك لە چەمچەماڵ و یەكێك لە كەلارە.