وابڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر بڕگه‌یه‌كى هه‌موارى بودجه‌ى تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بدات و ده‌نگدانه‌كه‌ش له‌ژێر فشارى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و وڵاتانه‌یه كه كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیان له هه‌رێم كارده‌كه‌ن. بوار زانیویه‌تى، وابڕیاره ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، 2ى 2ى 2025 په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌موارى بودجه‌ى عێراق تایبه‌ت به نرخى تێچووى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بكات كه 16 دۆلاره. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، هه‌رچه‌نده به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ناڕازین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق به فشارى ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى ئه‌و هه‌مواركردنه. بوار زانیویه‌تى، هه‌مواركردنه‌وه‌ى بودجه له لایه‌ن په‌رله‌مان پێشتر ره‌زامه‌ندى و رێككه‌وتنى پێشوه‌خته‌ى له‌سه‌ر كراوه و له ئێستاشدا به‌شێوه‌یه‌كى زاره‌كى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیاش كراوه به‌مه‌به‌ستى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌ناركردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، به‌شێكى ره‌زامه‌ندى دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم په‌یوه‌ندى به ترسى حكومه‌تى عێراقه‌وه هه‌یه له ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌گه‌ر داواكارییه جێبه‌جێنه‌كات سزا بخاته سه‌ر كۆمپانیاى سۆمۆ به‌هۆى تێوه‌گلانى له فرۆشتنى نه‌وتى ئێران. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، هۆكارێكى دیكه ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتنى توركیا و عێراق تایبه‌ت به هه‌ناركردنه‌وه‌ى نه‌وت له رێگه‌ى توركیاوه له ساڵى 2025 كۆتایدێت و به‌غدا ترسى هه‌یه دواتر هه‌رێمى كوردستان تاكه لایه‌نه له‌گه‌ڵ توركیا دووباره هه‌نارده‌كردن ده‌ستپێبكاته‌وه.