وه‌زیرى دارایى عێراق داوا ده‌كات هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها ئه‌و خانه‌نشینانه بگرێته‌وه كه پاش بڕیارى دادگاى فیدراڵى له ساڵى 2022 خانه‌نشین بوون. دواى ئه‌وه‌ى لەمانگی تەموزەوە بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق لەهەرێم جێبەجێ کراوە و دادگای فیدراڵی عێراق حکومەتی فیدراڵی پابەند کردووە بەدابینی کردنی ئەو شایستەیەی لە هاوتاکردنی مووچەکانیان دروست بووە کە مانگانە نزیکەی 60 ملیار دینار بوو، بەڵام ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایى عێراق، له دژى جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ئه‌و یاسایه‌یە بۆ ته‌واوى خانه‌نشینان، بەڵكو داواده‌كات ئه‌و هاوتاكردن و زیادكردنه ته‌نها ئه‌و خانه‌نشینانه بگرێته‌وه كه له دواى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى بۆ هاوتاكردنى خانه‌نشینانى هه‌رێم و به‌غدا له ساڵى 2022 خانه‌نشین بوون. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ته‌یف سامى به شاندى هه‌رێمى وتووه ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان خۆى به‌رپرسیارییه‌تى ئه‌و خانه‌نشینانه هەڵبگرێت كه به‌ر له ساڵى 2022 خانه‌نشین بوون. بوار زانیویه‌تى، تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمى كوردستان به ته‌واوى نه‌چۆته ژێر بارى ئه‌و داواكارییه‌ى تەیف سامی. له حاڵه‌تى چوونه ژێر بارى ئه‌و داوكارییه‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق ئه‌وا زۆرینه‌ى زۆرى خانه‌نشینانى هه‌رێم له بڕیارى هاوتاكردن بێ به‌ش ده‌بن. له‌وباره‌یه‌وه سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به بوارى راگه‌یاند: داواكارییه‌كه‌ى ته‌یف سامى نایاساییه و نابێ هه‌رێم پێوه‌ى پابه‌ند بێت.