گرنگ

 گرنگ

ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندان و مانگرتن یەكدەگرن

2025-02-03

 

دوای نزیكەی هەفتەیەك لە مانگرتنی بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی، وابڕیارە كە ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە دژی دواكەوتنی مووچە و بۆ جێبەجێكردنی تەوتین خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام بدەن و پاشان لەبەردەم خێمەی مانگرتووان یەكبگرنەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، ئەمڕۆ دووشەممە مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی پێی نایە هەفتەیەكەوە و تا ئێستا داواكارییەكانیان سەبارەت بە خەرجكردنی مووچە و تەوتین جێبەجێ نەكراوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی “خۆپیشاندانێكی گەورە و بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە مانگرتووەكانمان ئەنجام دەدەن. ئاماژە بەوەشكراوە، ئەنجومەنی ناڕەزایی مامۆستایان و فەرمانبەران داوای لە هاووڵاتییان و هەموو چین و توێژەكان دەكەن كە بەشداری فراوان لە خۆپیشاندانەكەدا بكەن كە كاتژمێر 10:30ی خولەی ئەمڕۆ لە بەردەم پاركی مەلیك مەحمودەوە دەستپێدەكات. ئەم چالاكییانەش هاوكاتن لەگەڵ بەردەوامبوونی كۆبوونەوەكانی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوانیان، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی بڕیار لەسەر ناردن و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە و دەرگای زۆرینەی ناوەندەكانی خوێندیش لە سلێمانی و هەڵەبجە داخراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color