وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى كه‌وتووەته ده‌ست كه كۆمپانیاى به بازاركردنى نه‌وتى عێراق "سۆمۆ" تێوه‌گلاوه له فرۆشتنى نه‌وتى ئێران. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى گرینگى ده‌ست كه‌وتووه كه ده‌یسه‌لمێنێت كۆمپانیاى به بازاركردنى نه‌وتى عێراق ناسراو به سۆمۆ له دواى سزاكانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر كۆمارى ئیسلامى ئێران تێوه‌گلاوه به‌وه‌ى له پاڵ فرۆشتنى نه‌وتى عێراق نه‌وتى كۆمارى ئیسلامى ئێرانى له بازاره‌كانى جیهان ساغكردۆته‌وه. بوار زانیویه‌تى، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامداوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى كه سۆمۆ له‌و كاره تێوه‌گلاوه، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ستیارى دۆخه‌كه تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌نگاوێكى كرده‌ییان نه‌ناوه. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیاى سۆمۆ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزاى بخرێته‌سه‌ر به‌مه‌ش عێراق رووبه‌ڕووى قه‌یرانێكى گەورەی دارایی ده‌بێته‌وه. کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کۆمپانیایەکی دەوڵەتییە و ساڵی ١٩٧٢ دامه‌زراوه بەرپرسە لە بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق. لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی نەوتی عێراق کاردەکات و ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕێت لە بەڕێوەبردنی هەناردەی نەوتی وڵات و ستراتیژییەکانی نرخدانان لە بازاڕە جیهانییەکان. کۆمپانیای سۆمۆ رۆژانه نزیکەی ٣.٣ بۆ ٣.٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەناردە دەکات. سۆمۆ دانوستان لەسەر گرێبەست لەگەڵ کڕیارە بیانییەکان دەکات و سیاسەتەکانی فرۆشتنی نەوتی عێراق بە هاوتەریب لەگەڵ بڕیارەکانی ئۆپێك هەماهەنگ دەکات.