گرنگ

 گرنگ

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی، کێڵگەی نەوتی تەقتەقی جێهێشت و ڕادەستی حکومەتی هەرێمی كرد

2025-02-03

 

#بوار کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی تورکی کۆتایی بە کارکردن لە کێڵگەی نەوتی تەقتەق هێناو کێڵگەکەی ڕادەستی حکومەتی هەرێم کردووەتەوە. کۆمپانیاکە خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی کۆمپانیای تۆپكۆیەو لە ساڵی ۲۰۰٨ ەوە لە کێڵگەکە نەوت بەرهەم دەهێنێت. بەڵام بەهۆی کەمبونەوەی نەوتی کێڵگەکە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەتەواوەتی کارەکانی ڕاگرت و کێڵگەکەی ڕادەستی حکومەتی هەرێم کردەوە. کێڵگەی نەوتی تەقتەق، نزیکەی ۲٥۰ ملیۆن بەرمیل نەوتی لێ دەرهێراوە. لە ساڵی ۲۰۱۳ بەرهەمی کێڵگەکە گەیشتە ۱٥۰ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا. کە ئەوکات دەیكرد %60ی کۆی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم. بەپێی داتا بەردەستەكان، لەو ساڵە بەدواوە ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت دابەزی تا ساڵی ڕابردوو گەیشتە کەمتر لە دوو هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. بەڵام ئێستا بەرهەمی كێڵگەكە بەتەواوی لە سفر نزیکبووەتەوەو کۆمپانیاکە بەناچاری کۆتایی بەکارەکانی هێناو کێڵگەکەی ڕادەستی حکومەت کردووەتەوە. هۆکاری کەمبوونەوەی نەوتی کێڵگەکە بۆ ئەو فشارە زۆرە دەگەڕێتەوە كە لە ساڵانی ۲۰۱۰ تا ۲۰۱٦ لە کێڵگەکە کراوە بۆ دەرهێنانی نەوت، كە بووەتە هۆی تێکدانی نەوتی کێڵگەکە لە چینەکانی زەوی و تێکەڵبوونی ئاو لەگەڵ نەوت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color