وه‌زیرى دارایى عێراق دژایه‌تى خۆى بۆ هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕى و پێیوایه زیادكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان و هاوتاكردنى وه‌ك به‌غدا ته‌نها ئه‌و خانه‌نشینانه ده‌گرێته‌وه، كه له ژیان ماون نه‌ك میراتگر و وارسى خانه‌نشینان. دواى ئه‌وه‌ى لە مانگی تەموزەوە بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە هەرێم جێبەجێ کراو، دادگای فیدراڵی عێراق حکومەتی فیدراڵی پابەند کردووە بەدابینکردنی ئەو شایستەیەی لە هاوتاکردنی مووچەکانیان دروست بووە کە مانگانە نزیکەی ( ٦٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) شەست ملیار دینار بوو، بەڵام ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایى عێراق، له دژى جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ئه‌و یاسایه و پێیوایه ئه‌و هاوتاكردن و زیادكردنه ته‌نها ئه‌و خانه‌نشینانه ده‌گرێته‌وه كه لە ژیان ماون و میراتگه‌رى خانه‌نشینان ناگرێته‌وه. بوار زانیویه‌تى، له حاڵه‌تى چوونه ژێر بارى ئه‌و داواكارییه‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق و جێبەجێكردنی خواستەكانی تەیف سامی، ئه‌وا مووچه‌ى به‌شێكى زۆر له میراتگر و وارسى خانه‌نشین كه ژن و منداڵه‌كانیانن كه‌مده‌بێته‌وه. له كۆتایى ساڵی ڕابردووش ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایى عێراق دژایه‌تى خۆى بۆ هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینانی هه‌رێمى ده‌ربڕى و به شاندى هه‌رێمى وتبوو: ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئێوه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كراوه و هیچ رێنماییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نه‌نێردراوه كه چۆن مووچه‌ى خانه‌نشینى هاوتاى به‌غدا ده‌كرێت.