گرنگ

هۆكاری گرژییەكەی خێمەكە لە بوارەوە بزانە، شاسوار خۆی نەرۆشتووە و نوێنەری ناردووە

2025-02-04

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ‌ سەردانی خێمەی مانگرتووانیان كرد لە سلێمانی ز هاوكات كەسێكیش بەنیاز بوو وەك نوێنەری سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ وتر پێشكەش بكات، بەڵام لەلایەن بەشێك لە ئامادەبووانی ناو خێمەكەوە ئەوە ڕەتكرایەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، دوای سەردانی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ‌ بۆ خێمەی مانگرتووان و بەنیاز بوون كە وەك فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ پەیامی خۆیان بگەیەنن بەڕای گشتی و مانگرتووانی ناو خێمەكە، ئەمە لەلایەن سەرپەرشتیاران و مانگرتووانەوە بە كارێكی ئاسایی زاندراوە و هیچ گرفتێكیان نەبووە لەو كارە. ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانەی نەوەی نوێ‌ كەسێكیش ویستوویەتی بەناوی نوێنەری( شاسوار عەبدولواحید) سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ وتار بخوێنێتەوە و بەناوی ( شاسوارە)ەوە قسە بەكات، بەلام ئەمە گرژی دروستكردووە و ئامادە بووانی ناو خێمەكە پێیان وابووە كە پێویست ناكات ( شاسوار) نوێنەر بنێرێت بەڵكوو بۆخۆی دەتوانێت سەردان بكات و چی هەیە ڕایبگەیەنێت. بوار ئەوەشی زانیوە كە بەشێك لە ئامادەبووانی ناو خێمەكە ڕێگەیان نەداوە ئەو نوێنەرەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بەناوی ( شاسوار)ەوە وتە پێشكەش بكات، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی گرژی دروست ببێت، بەڵام دواجار دوای كۆنگرەكەی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و نوێنەرەكەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لە خێمە دوورخراونەتەوە و ڕێگە نەدراوە بەناوی ( شاسوار)ەوە وتار بخوێندرێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color