گرنگ

هەرێم 100 هەزار دیناری دەرماڵەی خانەنشینانی بڕی

2025-02-05

 

ئەمڕۆ لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی خانەنشینان، بڕی 100 هەزار دینار لەمووچەكانیان كەمكراوەتەوە ئەوەش ئەو دەرماڵەیە بوو كە بۆ سەرجەم مووچەخۆران خەرجدەكرا. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، كەمترین مووچەی خانەنشینی كە پێشتر 220 هەزار دینار بوو بەڵام دوای جێبجێكردنی یاسای خانەنشینی كەمترین مووچە كرایە 500 هەزار دینار و 100 هەزار دیناری دەرماڵەش واتە 600 هەزار دینار. ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمڕۆ لە گەڵ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی بڕی ئەو 100 هەزار دینارەی كە وەك دەرماڵە دەدرا بە خانە نشینان بڕدراوە و تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر بڕینی ئەو دەرماڵەیە بڵاونەكردووەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color