وه‌زاره‌تى دارایى عێراق پاڵپشت به روونكردنه‌وه‌یه‌كى دادگاى فیدڕاڵى عێراق ته‌نها مووچه‌ى ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى هه‌رێمى كوردستان هاوتاى به‌غدا ده‌كات كه له دواى ٢٣/١١/٢٠٢٢ خانه‌نشین بوون. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە ڕونکردنەوەیەکی دادگای باڵای فیدراڵی کە لە ٢٠/١/٢٠٢٤ ئاراستەی دادگاى فیدڕاڵى كردبوو بڕیارى هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه، كه لەدواى ٢٣/١١/٢٠٢٢ واته دواى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى خانه‌نشین بوون. به‌غدا ئەو لیستەی رەتکردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان لە ١/٧/٢٠٢٤ەوە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی کردووە، كه هەرێمی کوردستان هەموو ئەو خانەنشینانەی هەژمار کردووە کە لەدوای 2014ـەوە خانەنشین بوون. به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا مووچەی ئەو خانەنشینانەی دەسکاری کردووە کە لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمتریان هەیە و هاوتا کردنەکەشی لەدوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێکردووە. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، له‌گه‌ڵ دابەشکردنى موچەى خانەنشینان كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ى 2ى دابه‌شكرا بەشێکیان بڕى 100 هەزار دینار کەمتر لە موچەکانیان پێدراوه. بەپێی زانیارییەکانى بوار، ئەو بڕە پارەیە تایبەتە بە (دەرماڵەی بارگرانی ژیان) کە بەبڕیارى حکومەتى عێراق بۆ موچەى خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەرخانکرابوو.كه‌واته ئەو بڕە پارەیە کە وەک مینحە بە خانەنشینان دەدرا لە موچەی ئەو خانەنشینانە دەبڕدرێت کە موچەکانیان کەمترە لە یەک ملیۆن دینار، بەڵام تاوه‌كو ئێستا دیار نییه لە مانگەکانی داهاتوودا جارێكى دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه یاخود نا.