رۆژنانەنوسی دیاری شاری سلێمانی بەشداری بازیانی دەستگیرکرا. بەپێی زانیارییەکان، لە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بە تەلەفۆن داوا لە ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی کراوە کە سەردانی بنکەکە بکات، بۆ وەرگرتنی وتەی لەسەر کەیسێک. بەڵام لە کاتی گەیشتنی بە بنکەکە بەبێ وەرگرتنی وتە لێی دەگوازرێتەوە بۆ دادگای سلێمانی. بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی گەیشتنی بۆ دادگای سلێمانی بە بڕیاری دادوەر تا ڕۆژی ٩ی شوبات دەستبەسەر دەکرێت.