به‌پێى دواین رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى دارایى عێراق تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنى بودجه جارێكى دیكه له لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت هیچ فه‌رمانبه‌رێك دابمه‌زرێنێت و فه‌رمانى به هه‌میشه‌یكردنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست و دامه‌زراندنى یه‌كه‌مه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و دامه‌زراندنى خاوەن بڕوانامه باڵاكان و پزیشكانیش راگیرا. به‌پێى دواین رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، میلاکی سەرجەم مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە ژمارە و پلە و خەرجی) بۆ ساڵی دارایی 2025 ناتوانرێت گۆڕانكارى تێدا ئه‌نجامبدرێت و ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باری دارایی و داهات و خەرجییەکان و میلاک و بواری وەزیفیی گشتیی به پێى ئه‌و رێككه‌وتنه بگونجێنێت. هه‌ربه‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان هه‌ردووك حكومه‌ت داهاتی ناوخۆ و بەشی وەزارەتەکان لە داهات دیاریده‌كرێت له‌گه‌ڵ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵى عێراق له‌گه‌ڵ دیاریكردنى خەرجییەکانی بەکاربردن و وەبەرهێنان. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، یه‌كێك له گرفته‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند بێت به ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆى. به‌مه‌ش ئه‌م كابینه‌یه و كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى عێراق له په‌رله‌مان، كه ئه‌گه‌رى هه‌یه بكه‌وێته دواى هه‌ڵبژاردنى عێراق و كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى عێراق ده‌سه‌ڵاتی نییه هیچ فه‌رمانبه‌رێك دابمه‌زرێنێت ته‌نها ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆى هه‌رێم نه‌بێت. هه‌ربه‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ردوولا وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ره‌زامه‌ندى نه‌داوه له‌سه‌ر به هه‌میشه‌یكردنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى هه‌رێم كه زیاتر له 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره به‌مه‌ش فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان به گرێبه‌ست. بوار زانیویه‌تى، دامه‌زراندنى ده‌رچووانى پزیشكى و یه‌كه‌مه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكان و دامه‌زراندنى بڕوانامه پله باڵاكان به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى داهاتوو عێراق ناچێته بوارى جێبه‌جێكردن. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە ڕونکردنەوەیەکی دادگای باڵای فیدراڵی کە لە ٢٠/١/٢٠٢٤ ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردبوو، بڕیارى هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه، كه لەدواى ٢٣/١١/٢٠٢٢ واته دواى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى خانه‌نشین بوون. به‌غدا ئەو لیستەی رەتکردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان لە ١/٧/٢٠٢٤ەوە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی کردووە، كه هەرێمی کوردستان هەموو ئەو خانەنشینانەی هەژمار کردووە کە لە دوای 2014ـەوە خانەنشین بوون. هه‌ربه‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2025 ناتوانێت هیچ پله به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى ئه‌نجامبادات و گواستنه‌وه‌ى راژه‌ى فه‌رمانبه‌ر له نێوان وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان راده‌گیرێت و له ساڵى 2025 هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بڕوانامه به‌ده‌ستبهێت شایسته‌یى دارایى بۆ خه‌رج ناكرێت ته‌نها بڕوانامه‌كه‌ى بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌ربه‌پێى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له شوێنى فه‌رمانبه‌رانى خانه‌نشین هیچ فه‌رمانبه‌رێكى نوێ دانامه‌زرێندرێت. بوار زانیویه‌تى، پرسى ته‌وتین و داهاتى ناوخۆ دوو له‌و پرسانه‌ن كه تاوه‌كو ئێستا به ته‌واوى له نێوان هه‌ردووك حكومه‌ت چاره‌سه‌ر نه‌كراون و ئه‌گه‌رى هه‌یه ببێته‌وه كێشه.