گرنگ

دارا سێكانیانی: ئەنجوومەنی دادوەری ناتوانێت رێگری لە بڕیارەكانی دادگەی فیدراڵی بكات

2025-02-06

 

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، بەپێی دەستوور بڕیارەكانی دادگەی فیدراڵی پابەندكەرن و جەختیش دەكاتەوە كە ئەنجوومەنی دادوەری، ناتوانێت رێگری لە بڕیارەكانی دادگەی فیدراڵی بكات. دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: تێبینییەكانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەبارەی دادگەی فیدراڵی یاسایی و دروستن، بەتایبەتی كە ئەم یاسایانە نەچوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە تاوەكو رابگیرێن، بەڵام دەستوور مافی بە دادگەی فیدراڵی داوە كە فەرمانسالاری بۆ یاساكان دەربكات و لەم دۆخەی ئێستاش دا، هەمووان ناچارن پابەند بن بە بڕیارەكانی دادگەی فیدراڵی بە ئەنجوومەنی دادوەریشەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتریش دادگەی فیدراڵی چەند جارێك فەرمانسالاری بۆ بڕیار و یاساكان دەركردووە، سەرجەم فەرمانسالارییەكانیشی پاڵپشتیی دەستوورییان هەبووە و جێبەجێ كراون، ئەم فەرمانسالارییەشی بۆ سێ یاساكە، بە هەمان شێوە دەستوورییە و هەمووان پابەند دەكات ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی وتووە،ئەنجوومەنی دادوەری ناتوانێت رێگری لە بڕیارەكانی دادگەی فیدراڵی بكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color