گرنگ

نەبەز ڕەشاد و ئیدریس جەرجیس، بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر ڕوماڵێکی سەختییان کرد

2025-02-09

 

#بوار هەر یەک لە نەبەز ڕەشاد پەیامنێری دیاری بوار و ئیدریس جەرجیس وێنەگری بە توانای بوار، ئەمڕۆ لە نزیک بازگەی دێگەڵە ڕوماڵێکی هەشت کاتژمێرییان بۆ هاتنی مامۆستایانی ناڕازی کرد بۆ شاری هەولێر. سەرەڕای تێکچوونی دۆخی تەندروستییان بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان، بەردەوام بوون لە ڕوماڵ و گواستنەوەی دیمەنی ڕووداوەکان. هەر یەک لە نەبەز ڕەشاد و ئیدریس جەرجیس لە ماوەی هەشت کاتژمێر ڕووماڵکردن بە شێوەیەکی پیشەییانە روماڵی ڕووداوەکانی ئەمڕۆیان کرد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color