گرنگ

سەرۆکایەتی کۆمار، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی سودانی و تەیف سامی، داوا لە هەرێم دەکات پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت

2025-02-11

 

سەرۆكایەتی كۆمار ڕوونكردنەوە لەسەر سكاڵاكەی لە دژی سەرۆك وەزیران دەدات سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات پابەند بێت بە ڕادەستكردنی نەوت و داهات هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتی لە سەرۆكایەتی كۆمار ڕاگەیەندراوێكی دەربارەی سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار لە دژی سەرۆكی حكومەتی عێراق و وەزیری دارایی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئەوەهاتووە، دەمانەوێت بۆ هاووڵاتییانی عێراقی ئازیزمان روونی بكەینەوە كە وڵاتەكەمان بە قۆناغێكی گرنگدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەمووان پابەند بن بە یەكڕیزی نیشتمانی و هەستكردن بەبەرپرسیارێتییەكی باڵا بەرامبەر بە پرسە گرنگەكان. ئاماژە بەوەشكراوە، جەنابی سەرۆك كۆمار وەك پارێزەری دەستوور و سیمبولی یەكڕیزیی گەل لەگەڵ هەمووان لە یەك دووری دەوەستێت، هەمووان دەزانن كە یاسای بودجەی سێ ساڵیی فیدراڵی كە لەساڵی 2023 پەسەند كرا نەخشەڕێگایەكە بۆ دابەشكردنی سەروەت و سامانی عێراق بەسەر هاووڵاتیانی خۆیدا كە بەگوێرەی ئەو ماف و ئەركانەی سەر حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم سەرهەڵدەدەن. ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە لە سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرۆكایەتی كۆمار پاڵپشتی سەرەكی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمە لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بەپێی یاساكانی كارپێكراو و لەژێر چەتری دەستوور، هاوكات سەرۆك كۆمار دژایەتی هیچ دەسەڵاتێكی دەستووری وڵات ناكات و ئەو سكاڵایەی سەرۆكایەتی كۆمار لەبەردەم دادگای فیدراڵی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە لەهەستكردن بەبەرپرسیارێتی نیشتیمانی لەبەرامبەر ئازاری بەشێكی زۆری عێراقییەكان سەرچاوەی گرتووە و خۆپیشاندانی جەماوەری و مانگرتن لە خواردن بۆ كۆمەڵێك مامۆستا و فەرمانبەر كە بۆتە هۆی داخستنی چەندین قوتابخانە و پەكخستنی هەزاران خوێندكار و ئامانجی ئەم داوایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو و دەستوورییە لەنێوان حكومەتی فیدراڵدا و حكومەتی هەرێم وێڕای بەرزنرخاندنی هەموو هەوڵەكانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ حكومەتی هەرێم بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كێشە داراییەكان و تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پابەندبوونی حكومەتی هەرێم بەجێبەجێكردنی بڕگەكانی هەمواركردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و ڕادەستكردنی داهاتی نەوت و غەیرە نەوتی خۆی بۆ حكومەتی فیدراڵی سەرۆك كۆمار لەڕێگەی ڕاپەڕاندنی ئەركەكانییەوە و بەدواداچوونی بۆ ڕەوشی ژیانی هاووڵاتییان و سەردانەكانی بۆ پارێزگا ئازیزەكانمان (بەسرە و نەینەوا و هەولێر و نەجەف و واست و موسەننا و ئەنبار) هەمیشە پەرۆشە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلەكەمان بەهەموو پێكهاتەكانیەوە و گوێ لە دەنگ و داخوازییەكانیان دەگرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color