سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی موچەی مانگی یەك، دوو داواكاری بەفەرمی ئاراستەی حكومەتی هەرێم كردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، داوای زانیاری فەرمانبەرانی بۆ توگینی موچە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی كردووە، هەروەها داوای داهاتی نانەوتیشی كردووە. ئەوەشی وتووە، پابەندیەكانی هەرێم زامنی بەردەوامی موچەیە بۆ ساڵی 2025، ئەمە ڕێكەوتنەكەیەو جێی دەستخۆشیە وەك خۆی جێبەجێ بكریت.