گرنگ

ئەو 10 بڕیارەی هەفتەی پێشوو بوار بڵاویکردنەوە، ئەمڕۆ حكومەت بەفەرمی ڕایگەیاندن

2025-02-11

 

لەبارەی مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی كوردستان، حكومەتی هەرێم 10 بڕیاری نوێی بۆ ساڵی 2025 دەركرد، کە هەفتەی ڕابردوو بوار ناوەڕۆکی ئەو بڕیارانەی بڵاوکردبوویەوە. سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان بڕیاری داوە، لیستی مووچە و میلاكی مانگی 1ی 2025 بكرێتە بنەما بۆ مووچەی سەرجەم مانگەكان تا ئەو كاتەی لە پەرلەمانی عێراق خشتەی بودجە پەسەند بكەن. جەختیشدەكاتەوە، سەرجەم دامەزراندن و پێدانی دەرماڵەی نوێ‌ بە مووچەخۆران ڕابگیرێت و ڕاگرتنی گواستنەوە لەگەڵ ڕاگرتنی هەژماری خزمەت و هەژمار نەكردنی بڕوانامەی باڵاتر بڕیارەكان لە كۆمێنت بخوێنەرەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color