گرنگ

فراکسیۆنی یەکێتی سوپاسی دادگای فیدراڵی عێراق دەکەن

2025-02-11

 

لەبەرامبەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سکاڵاکەی دژ بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق سوپاسی داداگای فیدراڵی دەکەن. لەڕاگەیەندراوێکی فراکسۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ئەوەهاتووە، سوپاسی دادگای باڵای فیدرالی عێراق دەکەین، کە سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستانی رەتکردووە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، خزمەتکردنی وارس و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان، ئەرکێکی پیرۆزو گەورەیەو پێویستی بە وەزارەت و دامەزراوەی تر هەیە کە بتوانێ لەئاستی گەورەیی و پیرۆزیی ئەرکەکەدا بێت. فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێن"هیوادارین لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر بایەخ و گرنگی و رۆڵ بدرێ بە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، چونکە هێشتا داواکاری رەوا و خزموتگوزاری پێوسیت ماون جێبەچی بکرێن بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەیسی ئەنفال و کیماباران و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color