وەزارەتی دارایی مۆزەمبیق ئاشكرایكرد، عێراق دەستبەرداری 256 ملیۆن دۆلاری قەرزی كەڵەكەبووی وڵاتەكەی بووە لەكۆی قەرزە نەوتییەكانی كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی دابینكردنی نەوتی نێوان هەردوو وڵات لەساڵانی 1979و 1980. میدیا عێراقییەكان بلاویانكردەوە كە مۆزەمبیق بەكۆی گشتی 320.2 ملیۆن دۆلار قەرزاری عێراق بوو، ئەو بڕەی ماوە بریتییە لە 64 ملیۆن دۆلار لەماوەی 15 ساڵدا دەبێت بدرێت، كە لەساڵی 2029وە دەستپێدەكات ئەم ڕێككەوتنەی لێخۆشبوونی بڕی 256 ملیار دۆلار دوای دانوستانەكان هات، لەم مانگەدا لەئەبوزەبی كراوەو هەردولا گەیشتنە ڕێككەوتن بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر مۆزەمبیق كە بەهۆی زیادبونی قەرزو نائارامی سیاسیو كۆمەڵایەتی ڕوبەڕوی ئاستەنگی گەورەی ئابوریی بوەتەوە.