گرنگ

پارێزگای موسەننا، هەژارترین پارێزگای عێراقە

2025-02-12

 

وەزیری پلاندانانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كە ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە گوێرەی كۆتا سەرژمێری گەیشتووەتە زیاتر لە 46 ملیۆن كەس، ئاشكراشیدەكات كە ڕێژەی نێر زیاتر لە مێ‌ و پارێزگای موسەناش بە هەژارترین پارێزگای عێراق دیاریكراوە. محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتوەتە 46 ملیۆن‌ و 122 هەزار كەس، هاوكات ڕێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتوان گەیشتوەتە %2.53 ، هاوكات ڕێژەی نێر لەمێ زیاترە لەدابەشكردنی دانیشتواندا. ئاماژەی بەوەشكردووە، شارنشینان بەگشتی نزیكەی دوو لەسەر سێی كۆی دانیشتوانی وڵات پێكدەهێنن، هەروەها داتاكان دەریانخستوە كە ڕێژەی هەژاریی لەوڵاتەكەدا بۆ 17.5% بەرزبوەتەوە، پارێزگاری موسەننا بەڕێژەی 40% لەپێشەنگی لیستەكەدایە، لەدوای ئەویش بابل دێت، لەبەرامبەردا بەسرە 27.5%و ئەنبار 22%و بەغدا كەمترین ڕێژەی تۆماركردوە كە 13% بوە. وەزیری پلاندانانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، حكومەت هەوڵدەدات پلانی ستراتیژی جێبەجێبكات كە ئامانجیان بەرەنگاربونەوەی هەژاری‌ و باشتركردنی ئاستی ژیانە، لەگەڵ گرنگیدان بەو پارێزگایانەی كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color