شارەزایەكی كەشناسی ڕوونیدەكاتەوە كە بەگوێرەی بەڵگە زانسییەكان ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژی تەواو دەبێت ڕۆژی شەممە كە هاوكات لەگەڵ سەرەتای مانگی نوێ یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانە دەبێت. شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە بواری ڕاگەیاند: بە گوێرەی بەڵگە زانستییەكان ڕۆژی شەممە كەدە كاتە 1/3/2025 دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، هاوكات ڕۆژی 29 ی ئازار كەدە كاتە ڕۆژی شەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزان دەبێت. ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی یەك شەممە 3/3/2025 دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ، بەو جۆرەش ڕەمەزانی ئەمساڵ تەنها 29 ڕۆژ دەخایەنێت. ئەو شارەزایەی كەشناسی ئەوەشی وت، هەرچەندە ئەو بڕیارانە دواجار لای لیژنەی فەرتواو وەزارەتی ئەوقاف دەبێت، بەڵام لێكدانەوە زانستییەكان وامان پێدەڵێن كە ڕەمەزانی ئەمسال 29 ڕۆژی تەواو دەبێت.