گرنگ

هەرێم، یەکەمین مەرجی تەیف سامی جێبەجێکرد

2025-02-12

 

بوار، تایبەت ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بلاویكردەوە كە بڕی زیاتر لە 51 ملیار دیناریان وەك داهاتی ناوخۆ گەڕاندووەتەوە بۆ بەغدا، ئەوەش یەكێك بوو لەو سێ‌ داواكارییەی بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی شوبات. ئەمڕۆ بوار ئەوەی بڵاوكردەوە كە مەرجەكانی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچەی مانگی دوو بریتن لە سێ‌ مەرج كە پێكدێن لەپێدانی نووسراوی پارەداركردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانی هەرێم، هەروەها تەواوكردنی ناردنی داتای تایبەت بە جێبەجێكردنی "تەوتین"، هاوكات سێەیەم داواكاریش بریتییە لە ناردنی داهاتی نانەوتی مانگی ١ی 2025 ی هەرێم. ئێوارەی ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی هەرێم بلاویكردەوە كە بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بڕی 51 ملیار و 457 ملیۆن و 895 هەزار دیناری خستەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color