گرنگ

هۆشیار زێباری: لەدوو مانگی داهاتوودا لەگەڵ یەكێتی حكومەت پێكدەهێنین

2025-02-13

 

ئەندامێكی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكانی دیكە گەیشتووینە ئەنجامێكی باش و پێشكەوتوو بۆ گەڵاڵەكردنی بەرنامەیەكی حكوومی بۆ كابینەی دەیەم، جەختیش دەكاتەوە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو حكومەت پێكدەهێنین. هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقی لەبارەی پێكهێنانی حكوومەت ڕاگەیاند: دەستمان بە دانوستانی چڕ بۆ پێكهێنانی حكوومەت كردووە و گەیشتووینەتە ئەنجامێكی باش، پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، لەگەڵ هەموو لایەنە كوردستانییەكان دانوستانمان بۆ پێكهێنانی كابنەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە. ئاماژەی بەوەشكردووە، گەیشتووینە ئەنجامێكی باش و پێشكەوتوو بۆ گەڵاڵەكردنی بەرنامەیەكی حكوومی بۆ كابینەی دەیەم، هاوكات لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاوبەشەكانمان بەتایبەت هاوبەشی سەرەكیمان (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) گفتوگۆ لەسەر دابەشكردنی پێگە و پۆست و پلەكان دەكەین. ئەو ئەندامەی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، كەشەكە ئەرێنییە و بەهیواین حكوومەت لە دوو مانگی داهاتوودا پێك بێت و پێمان وانییە زیاتر بخایەنێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color