ئازاد جوندیانی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی یەکێتی، داوا دەکات پارتی بە تەنیا حکومەتی داهاتووی هەرێم پێکبهێنێت. ئازاد جوندیانی، لە لێدوانێکیدا بۆ بوار ئەوەی خستەڕوو کە بەر لە هەموو شتێک حکومەت گرنگە. ئازاد جوندیانی ئەوە دەڵێت کە هێزە سیاسییەکان پێویستە لەوە تێبگەن کە گفتوگۆ و جیاوازییە سیاسییەکان گرنگ نین، بەڵکو ئەوەی گرنگە پێکهێنانی حکومەتە. ئەو بەرپرسەی پێشووی یەکێتی کە ئێستا دەستبەرداری حیزبەکەی بووەو لە هەولێر نیشتەجێیە، باس لەوە دەکات کە کابینەی نۆیەم کەمتەرخەمی نەکردووە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران. بەڵام هەڵبژاردن کراوە و پێویستە حکومەتێکی نوێ پێکبهێنرێت. ئازاد جوندیانی دژی ئەو بۆچوونەیە کە کابینەی نۆیەم بە حکومەتی ماوە بەسەرچوو یاخود حکومەتی کاربەڕێکەر ناوی بهێنرێت، ئەو پێی وایە کە هەر حکومەتێک هەبووایە هەر بەو شێوەیە کاری دەکرد. ئازاد جوندیانی بۆچونی خۆی ئاشکرا دەکات و دەڵێت تەمەننام دەکرد پارتی بە تەنیا حکومەتی پێکبهێنابایە، چونکە حیزبی براوە پارتییەو دەبوو هێزەکانی دیکە ببنە ئۆپۆزیسیۆن.