بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕەمەزانەوە بانگدان لە مزگەوتەكانی هەولێر و دەورووبەری دەكرێت بە مەركەزی و پرۆژەكە لە سەنتەری هەولێر و دەورووبەری جێبەجێ دەكرێت و ژمارەی مزگەوتەكانیش دوو هەزار و 137 مزگەوتن نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی ڕابردوودا كاری لەسەر كردووە و سەرەتاش، بۆ نوێژی بەیانی و خۆرئاوابوون جێبەجێ دەكرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، ستۆدیۆی سەرەكی ناوەندی بانگدانەكە لە هەولێر دەبێت، 45 بانگبێژ بەشداری دەكەن، كە هەندێكیان كارمەندی وەزارەتی ئەوقافن، ئەوانی تریش خۆبەخشن. بانگدانەكەش لە ڕێگەی تەكنەلۆجیای ئەلیكترۆنییەوە، ڕاستەوخۆ پەخش دەكرێت نەك لە ڕێگەی تۆماركردنی پێشوەختەوە، ئەم بڕیارە دوای ڕەزامەندی لیژنەی فەتوای هەرێم دراوە و بریاریشە لە داهاتوودا لە سەرتاسەری هەرێم جێبەجێ بكرێت