گرنگ

داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە ماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە چوار ملیار دینار بووە

2025-02-14

 

بەگوێرەی داتاكانی ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر كەمیكردووە، بە جۆرێك داهاتی ئەم هەفتەیە زیاتر لە چوار ملیار دیناربووە ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویكردەوە كە داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 8-2-2025 تا 14-2-2025، برتی بووە لە بڕی چوار ملیار و 266 ملیۆن و 241 هەزار و 225 دینار. ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی ئەو داهاتەی كۆكراوەتەوە لە 70%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 30%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە. سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ماوەی چەند ساڵێكە ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانە، داهاتی ئەو سنورانە بلاودەكاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color