گرنگ

كوڕانی نەوشیروان مستەفا، هەوڵی وشكردنی سەرچاوە داراییەكانی دانای ئەحمەد مەجید دەدەن

2025-02-14

 

كوڕانی نەوشیروان مستەفا كە ئێستا سەرۆكایەتی باڵی گردەكەی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەن و بانگەشەی ئەوە دەكەن كە زۆرینەی ئەندامانی جفاتی نیشتیمانیان بزووتنەوەكەیان لەگەڵدایە، هەوڵی وشككردنی سەرچاوە داراییەكانی ئەو بزووتنەوەیە دەدەن. كوڕانی نەوشیروان مستەفا، چاوەڕێی دەست بەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەت دەكەن و پێیان وایە بە كۆتایی هاتنی سەردەمی كابینەی نۆیەم باڵی كوردسات كۆتاییان پێدێت، چونكە ئەوانەی ئێستا پشتیوانی لە دانای ئەحمەد مەجید دەكەن ئەوانەن كە پۆستییان لە كابینەی نۆیەم و سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی سلێمانی و هەڵەبجە هەیە. كوڕانی نەوشیروان مستەفا پێیان وایە بەهۆی پشتیوانی ئەو بەرپرسانەی گۆڕان كە لە بەشدارن لەو كابینەیە بودجەیەكی تایبەتی بۆ باڵی دانای ئەحمەد مەجید خەرج دەكرێت و ئەو بەرپرسانەش بەهۆی پلەو پۆستەكانیان بەرژەوەندییان لەگەڵ باڵی كوردسات هەیە، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی كابینەی نۆیەم و وەرگرتنەوەی پۆستەكانی گۆڕان لە پارێزگاكانی هەڵەبجەو سلێمانی باڵی دانای ئەحمەد مەجید هیچ سەرچاوەیەكی داراییان نامێنێت و كۆتاییان پێدێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color