گرنگ

مەرجی پارتى بۆ یەکێتی، هاوهەڵوێست بوونە بەرامبەر به‌غداو توركیا و ئێران و په‌كـ.ـه‌كـ.ـه‌

2025-02-14

 

پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌یه‌وێت له‌ نێو رێككه‌وتنى سیاسى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس رێككه‌وتن بكه‌ن و هه‌ردوولا له‌وباره‌یه‌وه‌ پابه‌ند بن. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ نێو رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كه‌یان كه‌ وابڕیاره‌ له‌ كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێمى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى واژووى بكات یه‌كێتیى بخاته‌ ژێر بارى كۆمه‌ڵێك مه‌رج. بوار زانیویه‌تى، له‌به‌رامبه‌ر مه‌رجه‌كانى یه‌كێتیى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پارتى ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى هه‌مان هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندیان  له‌به‌رامبه‌ر پرسى مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و توركیا و ئێران هه‌بێت. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى ده‌یه‌وێ پرسى مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك رۆژئاواو باكوور و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى یه‌ك جۆره‌ سیاسه‌ت په‌یڕه‌ و بكه‌ن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color